پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42

سلێمانی : 41

دهۆك : 41

كەركوك : 43

هەڵەبجە : 43

زاخۆ :42

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 30

گەرمیان : 45

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن.…
Total
0
Share