مەرجی پارێزراوبوونی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

سەرۆكی چاودێریی دارایی عێراق باوەڕی خۆی نیشاندا بەوەی بۆ مانگەكانی داهاتوو وردبینیكردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویست نییە و ئاماژەش بە مەرجی پارێزراویی مووچە دەكات.

عەممار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كاری وردبینیكردنیان بۆ لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە چەند قۆناغێك بە ئەنجام گەیاندووە و، لەوەشدا هەرێمی كوردستان زۆر هاوكار بوون و ئەركەكەیان بۆ ئاسان كردوون.

وتیشی، “چەند راپۆرتێكیان ئامادەكردووە كە ژمارەیەك تێبینی لەخۆدەگرن بۆ راستكردنەوەی شێوازی كاركردن، هەروەها چەند راسپاردەیەك كە كاری پێدەكرێت و لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی رێكخستن و یەكخستنی داتای دارایی لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغداد”.

وردبینیكردنیان بۆ داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان و خەرجییەكان، بەپێی یاسای بودجە هەموو سێ مانگ جارێك دەبێت، عەممار سوبحی وای وت.

ئەوەشی خستەڕووو، بەڵام لیستی مووچەخۆران، “نیمچە جێگیرە و گۆڕانكارییەكان بچوكن، بۆیە پێموانییە لەمەودوا پێویستی بە وردبینی بێت، بەڵكو تەنها وەزارەتی دارایی هەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق لە گۆڕانكارییەكان ئاگاداردەكاتەوە”.

دووپاتیشیكردەوە، “پێموانییە دووبارە وردبینی بۆ لیستی مووچە بكەینەوە”.

سەبارەت بەوەی ئایا دەتوانن دڵنیایی بدەن لەبارەی پارێزراوبوونی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی ئاشكرایكرد، وەك ئەوەی لە بڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە بە بانكیكردن (توطین) ئاراستەكەی پارێزراو دەكات، چونكە ئەوە مافی مووچەخۆرانە و ئەوان نابنە بەربەست لە بەردەمیدا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: گرفتی موڵکە بەکرێدراوەکانی شارەوانی چارەسەرکرا

بابەتی دواتر

ئەمریکا 12 کەشتیی جەنگی و 4 هەزار سەربازی لە نزیک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی پیرە سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن…
Total
0
Share