شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە کەرکوک

کەمێک لەمەوبەر شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئەمنی شارەکە گەیشتە کەرکوک.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و ئەندامێتی فەریق قاسم محمەدی فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی عێراق و چەند بەرپرسێکی ئەمنی باڵای دیکە گەیشتنە شاری کەرکوک.

سەردانەکەی شاندەکەی عێراق بە مەبەستی لێکۆڵینەوەیە لە دۆخی ئەمنی شارەکە لە دوای ئەو خۆپیشاندانانەی لە چەند رۆژی رابردوودا روویاندا و لەو چێوەیەشدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی کەرکوکدا کۆدەبنەوە.

 

بابەتی پێشتر

مانچستەر لە سانچێز توڕەیە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی پەیمانگەکانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share