ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و شۆفێرەکەی برینداربوو

لەسەر رێگای کەلار – خانەقین ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگای کەلار – خانەقین نزیک گوندی سەوزبڵاخ ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەبادا.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلەکە کە لە جۆری شۆفرلێت ئۆپترا بووە زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و شۆفێرەکەشی برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share