ئیتاڵیا کەمپی نیشتەجێکردنی پەنابەران لە ئەلبانیا دەکاتەوە

بڕیارە حکومەتی ئیتاڵیا دوو کەمپی نیشتەجێکردنی پەنابەران لە ئەلبانیا بکاتەوە کە توانای لەخۆگرتنی سێ هەزار کەسی هەیە.

بەپێی رێککەوتنێک کە لەنێوان سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و ئەلبانیا واژوو کراوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە ئەگەر سەرکەوتووبوو، دوو کەمپی تایبەت بە نیشتەجێکردنی پەنابەران لە بەندەری شێنگجین و ناوچەی گجادری ئەلبانیا دەکرێتەوە.

ئەو دوو کەمپەی کە بڕیارە بکرێنەوە توانای لەخۆگرتنی سێ هەزار پەنابەریان هەیە لە مانگێکدا کە لە سنوورە ئاوییەکانی ئیتاڵیا رزگاردەکرێن و بەتەواوەتی لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە بەڕێوەدەبرێن و تێچووی دروستکردنیان بۆ دابیندەکرێت.

بەپێی پلانی حکومەتی رۆما ئەو پەنابەرانە لەوێ نیشتەجێدەکرێن و رێگەیان پێدەدرێت داوای مافی پەنابەری لە ئیتاڵیا بکەن، بەڵام ئەگەر داواکەیان رەتکرایەوە ئەوا دەنێردرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی خۆیان کە بە سەلامەت دادەنرێت.

لەوبارەیەوە فابریزیۆ بوچی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە ئەلبانیا جەختی لەوە کردەوە، ”یاساکانی ئیتاڵیا و ئەوروپا لەم کەمپانەدا جێبەجێدەکرێن و وەک ئەوە وایە کە کەمپێک بێت لە ئیتاڵیا، بەڵام لە ئەلبانیا دروستدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیایەكی بەریتانی پەرەپێدان لە چوار كێڵگەی نەوتیی كەركوكدا ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و شۆفێرەکەی برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share