هەوڵەكان بۆ لابردنی ترەمپ دەستیان پێكرد

دوا ڕۆژەكانی لە كۆشكی سپی بەڕێدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕەزامەندی پیشانداوە، بۆ ئەوەی داوا لە جێگری سەرۆكی ئەمریكا بكەن، ترەمپ لە پۆستەكەی لابدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی كانونی دووەم، ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەو بڕیارەی كە داوا لە مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا بكات مادەی 25ی دەستووی ئەو وڵاتە جێبەجێ بكات.

ئەو مادەیەی داواكراوە لەلایەن پێنس-ەوە جێبەجێ بكرێت، باس لە لابردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا دەكات لەلایەن جێگرەكەیەوە.

بەڵام پێشتر لە نامەیەكدا كە بۆ ئەو ئەنجومەنەی ناردبوو، مایك پێنس هیوای خواست داوای لێنەكرێت ئەو مادە دەستوورییە جێبەجێ بكات، چونكە رایگەیاندبوو، “لە بەرژەوەندیی ئەمریكا-دا نییە”.

مایك پێنس لەو نامەیەدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردبوو، لەگەڵ مانەوەی ترەمپ-دایە لە پۆستەكەی بۆ ماوەی ئەو هەشت ڕۆژەی كە ماویەتی.

هەوڵەكان بۆ لابردنی ترەمپ لە پۆستەكەی پاش ئەو خۆپیشاندانە دێت كە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە بەردەم كۆنگرێسی ئەمریكا ڕویدا، كە چەند خۆپیشاندەرێك هەڵیانكوتایە سەر تەلارەكە و پێنج كەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كوژران.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف: ناوتان لە هیچ کۆمپانیایەکی حەج و عومرە تۆمار مەکەن

بابەتی دواتر

نەوتی خاوی برێنت 57 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەنابەرانە

نەتەوە یەکگرتووەکان 20ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی بە رۆژی جیهانیی پەنابەران دیاریکردووە، ئامانجی دیاریکردنی ئەم رۆژ رێزلێنان و هاوکاریکردنی…
Total
0
Share