پاش ماوەیەك بێدەنگبوون وتەبێژی پێشووی حكومەتی عێراق هاتە دەنگ

وتەبێژی پێشووی حكومەتی عێراق پاش دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی بۆ یەكەمجار هاتەوە قسە و باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكات.

ئەحمەد موڵا تەڵاڵ، وتەبێژی پێشووی حكومەتی عێراق شەوی ڕابردوو 12ی كانونی دووەم لە تویتێكیدا ڕایگەیاندووە، “بەبێ بوونی یەك حزب كە هەڵگری ئامانج و ڕۆحی شۆڕشی تشرین بێت، بەبێ بەشدارییەكی چڕی بێ وێنە، بەبێ بەشدارییەكی نێودەوڵەتیی بەهێز، بایكۆتكردن لەپێشتر و باشترە”.

لە بەشێكی دیكەی نووسینكەیەكدا لە تویتەر ئەحمەد مولا تەڵاڵ ئەوەشی خستوەتەڕوو، “گەرنا توشی ئابڕوچوونێك دەبین زۆر خراپتر لە ئابڕوچوونەكانی هەڵبژاردنی 2018 و لێكەوتە كارەساتبارەكانی دەبین”.

ئەو نوسینەی ئەحمەد مولا تەڵاڵ هاوكاتی نزیكبوونەوەیە لەو هەڵبژاردنە پێشوەختەی عیراق، كە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

میلان 0 (5 پەناڵتی 4) 0 تۆرینۆ

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف: ناوتان لە هیچ کۆمپانیایەکی حەج و عومرە تۆمار مەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share