ئیسماعیل هەنیە کوژرا

ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس، تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی خۆی لە تارانی پایتەختی ئێران راگەیاند.

لە بەیاننامەکەی بزوتنەوەی حەماس دا هاتووە، “ئەوانەی لە رێگای خودادا کوژراون بە مردوو مەزانن، بەڵکو بە زیندوویی و رزق و رۆزی لەلایەن پەروەردگارەوە بزانن”.

کوژرانی ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریکردنی دێت لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، و لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تاران کوژراوە.

سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا باسی لە کوژرانی هەنیە و ئەندامێکی تیمی پاراستنیان لە تاران کردووە، دوای ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان کراوەتە ئامانج، و دەڵێت، ” لە رەهەندەکانی رووداوی شەهیدبوونی هەنیە لە تاران دەکۆڵینەوە و دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رادەگەیەنین”.

هەنیە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران گەیشتە تاران و ئێوارەی دوێنێ سێشەممە چاوی بە ناوبراو کەوت.

بابەتی پێشتر

بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە بابل بۆردومانكران

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەکی نوێ: لەدەستدانی کەسانی ئازیزت زووتر پیرت دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share