هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئارامی و ئابوریی سلێمانی مەكەن بە قوربانی بانگەشەی هەڵبژاردن

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دۆخی ئارامی سلێمانی پارێزراوترینە بەراورد بە هەموو شوێنەکانی دیکەی عێراق و نابێت دۆخی ئەمنی شارەکە بکرێت بە قوربانی بانگەشەی هەڵبژاردن.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ”دۆخی ئارامی لە سلێمانیدا پارێزراوترین دۆخە بەبەراورد بە هەموو شوێنەکانی عێراق، ئەو رووداوانەی کە روودەدەن هیچ دامەزراوەیەکی دەوڵەتی، حکومی یاخود حزبی، کەسی رانەسپاردووە بۆ ئەنجامدانیان و کردەوەیەکی تاکە کەسییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”ئەوەی لە سلێمانی هەیە رووبەڕووبوونەوەی لادانە لە یاسا نەک حاڵەتی نائارامی و هیچ کەسێک لەگەڵ نائارامیدا نییە، ئەو کەسانە رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و دەستگیرکراون و براونەتەبەردەم دادگا، لە هەر رووداوێکدا کە روودەدات و دەچێتە بەردەم دادگا دەبێت چاوڕێی بڕیارەکانی دادگا بکرێت”.

دەشڵێت، ”سلێمانی دەیان حزب و لایەنی سیاسی تێدایە و دەبێت حکومەت کۆکەرەوەی هەموو ئەو لایەنە سیاسیانە بێت، هاوکات ئێستا لەبەردەم هەڵمەتی هەڵبژاردنداین و نابێت بەهیچ شێوەیەک ئارامی، گەشەکردن، ئابوری، دۆخی ژیانی خەڵک، بازاڕ و دادگای سلێمانی بکرێن بە قوربانی بانگەشە و ململانێی هەڵبژاردن”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێر زیاتر بەرزبووەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی زێر بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. دلێر تاهیر لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە…
Total
0
Share