دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، كارەكانی وردبینی لە لیستی مووچە و داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات.

لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كارەكانی تایبەت بە وردبینی لە لیستی مووچە و داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات كە ئەنجامی كارەكان كراوەتە راپۆرتێك و ئاراستەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرا.

هەر ئەمڕۆ ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغداد نێردراوە و هیچ گرفتێكی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share