سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغداد نێردراوە و هیچ گرفتێكی نییە و دەشڵێت،” ئەو تێبینییانەی لە لیستی مووچە هەبوون نابنە رێگر لەبەردەم ناردنی مووچە”.
ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی، رایگەیاند، بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی هیچ گرفتێك نەماوە و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان تارادەیەك چارەسەربووە.
راشیگەیاند، ماوەی سێ مانگە هەرێمی كوردستان پابەندە بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت حكومەتی هەرێم ئامادەیە.
لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی، “لیستی خانەنیشینان بە یاسا نوێیەكە ئامادەكراوە و دواتر حكومەتی عێراق بڕیاردەدات كە لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە”.