گۆشتفرۆشێك داخرا
گۆشتی بەستووی بە نرخی فرێش ساغكردووەتەوە

بە تۆمەتی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی فرێش، قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی نەورۆز دادەخات.

شۆڕش كەمال، سەرۆكی لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن و فرۆشتن و، ساغكردنەوەی گۆشتی بەستوو بە نرخی فرێش، لیژنەكەیان دوكانی گۆشتفرۆشی نەورۆزی لە گەڕەكی هەواری شار داخست.

رونیشیكردەوە، لە كاتی سەردانی لیژنەكە و پشكنینەكان، دەست بەسەر بڕی (24) كلیۆ و (500) گرامدا گیراوە، كە دوای خاوكردنەوەی، خاوەن شوێنەكە بەنیازبووە بە هاوڵاتییانی بفرۆشێت.

“یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی گۆشتفرۆشی نەورۆز، نەبوونی مۆڵەتی كاركردنە، كە ئەوەش بەپێی رێنماییەكانی كاركردن سەرپێچییە”، شۆڕش كەمال وای وت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرشی نەورۆز دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یوسف گۆران: یەکێتیەکەمان توانی لە حزبێکی پڕ قەیران و پەراوێزخراوەوە بکەینەوە بە حزبە سەرەکی و بەهێزەکەی کوردستان

د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان…
Total
0
Share