لە پشدەر کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کەدوای ئەوەی باوکی کوشتبوو بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ژاراوە تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. ک. ک ) لە رەگەزی نێر دانیشتووی گوندی شێخ وەسان سەر بە ناحیەی بالیسان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی باوکی و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی بالیسان.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتباری ناوبراو لە بەرواری 21 ی تەمموز دوای ئەوەی لەگەڵ باوکی کێشە و دەمەقاڵێ روودەدات لە نێوانیان باوکی دەکوژێت و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

لە ئێستادا تۆمەرتبارەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.

 

بابەتی پێشتر

داهێنانێكی زانستیی نوێ.. كۆنتڕۆڵكردنی مێشكی مرۆڤ لە دوورەوە

بابەتی دواتر

ئەو خۆراكانەی دەبنەهۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share