ئەنجامی کۆبوونەوەی لوتکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەندرا

 کۆبوونەوەی ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆتایی هات و لایەنەکانی ناو کۆبوونەوەکە جەختیانکردەوە لەسەر پاراستنی سەروەری عێراق و رێگرتن لەبەکارھێنانی خاکەکەی بۆ بەئامانج گرتنی دەوڵەتانی دراوسێ.

ئێوارەی  ئەمڕۆ دووشەممە بە میوانداریی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا  کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەبوون، تاوتوێی دواپێشھاتەکانی سەرگۆڕەپانی نیشتمانیی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی کرا.

لە راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لە ئارادایە بۆ رێگرتن لە پێشێلکردنی سەروەری عێراق لەلایەن ھەر لایەنێکی دەرەکی، هاوکات عێراق کاری جددی دەکات بۆ رێگریکردن لە بەکارھێنانی خاکەکەی وەک سەرچاوەیەک بۆ تێکدانی ئارامی دەوڵەتانی دراوسێ”.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە بڕیاردرا حکومەتی نوێی عێراق کابینەی وەزاری تەواو بکات و ھەردوو وەزیری ژینگە و ئاوەدانکردنەوە دەستنیشانبکات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هاوپەیمانێتیەکە گوێی لە راپۆرتێکی ھەمەلایەن گرت سەبارەت بە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران و  وردەکاری ھەردوو یاساکە لە رووی یاسایی و تەکنیکییەوە تاوتوێکران.

بابەتی پێشتر

نیشانەیەك لە شەودا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە دەردەخات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال به‌ دوو گۆڵی فێرناندێز قۆناغی (16)ی مسۆگه‌رکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share