ئاسایشی سلێمانی: شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە هاوکاریی هەڵاتنی راگیراوەکەی چاکسازیی سلێمانییان کردووە

ئاسایشی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە هاوکاریی هەڵاتنی راگیراوەکەی چاکسازیی سلێمانییان کردووە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ دوای ئەوەی راگیراوێکی زیندانی چاکسازیی سلێمانی هەڵات، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لەشاری سلێمانی دەستگیربکرێتەوە.

باس لە ئەوەش دەکات، شەش تۆمەتبار هاوکاریبوون لە حەشاردانی و گواستنەوەی، ئێستا سەرجەمیان دەستگیرکراون و رادەستی یاساکراون.

ئەو راگیراوەی هەڵاتبوو، کچێکی تەمەن 16 ساڵانە و لەسەر داوای دایکی لە زیندانی چاکسازیی ژنان و مندالانی سلێمانی راگیرابوو.

May be an image of 6 people

بابەتی پێشتر

ئەو راگیراوەی لەچاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵاتبوو دەستگیرکرایەوە

بابەتی دواتر

میترۆ: بڕیارەكەی دادگای دهۆك دادپەروەرانە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییان

دەستەی وەبەرهێنان بڵاویكردووەتەوە، بەھۆی داواكارییەكی زۆری هاوڵاتییانەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو كار لەسەر فراوانكردن و خێراكردنی سیستمی پڕكردنەوەی…
Total
0
Share