لە وڵاتی ئیمارات دەست بە چاپکردنی کتێبی نوێی ناوەندەکانی خوێندنی هەرێم دەکرێت

بەڕێوەبەری كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی کراوە و چاپی نوێی کتێبی سەرجەم وانەکانی ناوەندەکانی خوێندن لە ئیمارات چاپکراون و دەست بە دابەشکردنیان کراوە.

نعمان عوسمان بەڕێوەبەری كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بۆ قۆناغەكانی خوێندن كتێب هەر لە باخچەی منداڵانەوە تاكو 12 ی ئامادەیی و خوێندنی پیشەیی و عەرەبی و ئینگلیزی گرێبەستێك كراوە لەگەڵ كۆمپانیایەك لە وڵاتی ئیمارات كتێب چاپكراوە بە كوالێتی بەرز و رۆژانە دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وانانەی مەنهەجەکانیان گۆڕاوە، بە رێژەی 100% کتێبەکانیان چاپکراونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەم ساڵ رێژەیەكی زۆر لە كتێبەكان گەیشتووەتە دەستمان رۆژانە دابەشی دەكەین، داوا لە دایکان و باوکانیش دەکەین پەلەیان نەبێت لە دابینكردنی كتێب لە دەستپێكی خوێندن هەموو خوێندكارێك كتێب دەگاتە بەردەستی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری ڕێژەی زیادبوونی ئاوی بەنداوەکانی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەسەر ڕووداوەکەی چیای مەتین: دەبێت هەوڵەکان بە ئاڕاستەی چارەسەر بن نەک ئاڵۆزکردن

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەبارەی گرژیەکانی چیای مەتینەوە ڕایگەیاند، “هەموو لایەکمان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەداین و دەبێت هەموو…
Total
0
Share