کۆمسیۆن دوایین ئاماری دابەشکردنی کارتی دەنگدانی بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 447 هەزار و 927 کارتی دەنگدان بەسەر دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی هەرێمدا دابەشکراوە.

بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاوکراوەتەوە، لە 1 ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا 25 ی تەمموز 818 هەزار و 997 کارتی بایۆمەتری دەنگدان تەواوبوون و لەو ژمارەیەش 512 هەزار و 497 کارتیان بەسەر دەنگدەراندا دابەشکراون.

هەر بەپێی داتاکان، کارتی دەنگدان بەسەر دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەکان دابەشکراوە بەشێوەیەک بۆ دەنگدانی گشتی 447 هەزار و 927 کارتی بایۆمەتری و بۆ دەنگدانی تایبەت 42 هەزار و 83 کارتی بایۆمەتری و بۆ ئاوارەکان 22 هەزار و 487 کارتی بایۆمەتری دابەشکراوە.

بابەتی پێشتر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا فەرماندەییەکی سەربازیی نوێ لە ژاپۆن دادەمەزرێنێت

بابەتی دواتر

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share