گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای كەلار – كفری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە دوو كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای كەلار – كفری نزیك گوندی عەبدوڵا قوت بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێك لە جۆری تۆیۆتا پیكاب دوو كەس برینداربوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری خۆتان بۆ سەرمایەکی بەهێز ئامادەبکەن

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری بە دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری دەدات. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،…
Total
0
Share