کەشناسیی عێراق: لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرمی بەرزتردەبنەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە پلەکانی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

لە راگەیەندراوی دەستەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ رۆژی دووشەممە چەند پارێزگایەکی عێراق دەچنە سەرو 45 پلەی گەرمی و میسان 48 سیلیزی دەبێت و بەسرە و زیقار 47 پلەی سیلیزی دەبێت و نەجەج و دیوانیە و کەربەلا 46 پلە و بەغداد و بابل و دیالە و واست 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

هاوکات، بە گوێرەی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پلەی گەرمی یەک تا دوو پلە بەرزتردەبێت بەراورد بە دوێنی و گەرمترین ناوچەی هەرێم ئەمڕۆ گەرمیان دەبێت بە 44 پلەی سیلیزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی خستەڕوو

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی پێشكەشی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كردووە. ئەحمەد…
Total
0
Share