بەشەخۆراكی چەند توێژێك دەبڕدرێت

نوێترین زانیاریی فەرمی لەبارەی راگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە هاوڵاتییانەوە ئاشكراكرا.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئەو كەسانەی بڕیاری راگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە دەیانگرێتەوە، ئەوانەن كە مووچەكانیان دوو ملیۆن دینار و زیاترن، لەگەڵ چەند توێژێكی دیكە.

بڕیاری راگرتنی بەشەخۆراكی ئەو كەسانە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دراوە و محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، ئەو كەسانەی دوو ملیۆن دینار و زیاتری مانگانە وەردەگرن، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران دەیانگرێتەوە، لەگەڵ پزیشكان، ئەندازیاران، دەرمانسازان و ئەو بازرگانانەی كە ناوەكانیان لای حكومەت تۆماركراون.

حەنون لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرایكرد، وەزارەتی بازرگانی نووسراوی بۆ گشت وەزارەتەكان كردووە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، بە جۆرێك وەزارەتەكان ناوی ئەو كەسانە بۆ وەزارەتی بازرگانی دەنێرن كە مووچەكانیان لە دوو ملیۆن دینار كەمترن بۆ ئەوەی بەشەخۆراكیان پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

زیاتر %73ی دایکان پێیانوایە باشترین دایکی جیهانن

بابەتی دواتر

شێخ جاسم ئاراستەی لە مانچستەر یونایتدەوە بۆ لەندەن دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سائیرون سێ پەرلەمانتاری خۆی دوورخستەوە

هاوپەیمانیی سائیرونی سەربە ڕەوتی سەدر ئاشکرایکرد سێ پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەکەیان دوورخستووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوون بە بنەما ناوخۆییەکان گێڕاوەتەوە.…
Total
0
Share