سودانی لەبارەی کەرکوکەوە هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکان دەدات

لە دوایین کۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ لایەنە عەرەبی و تورکمانەکان دوایین وادەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دیاریکردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، لە کۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە تورکمان و عەرەبەکانی کەرکوک رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەرکەوتنێکی گەورەبوو و نابێت فەرامۆشبکرێت”.

هەر بەپێی زانیارییەکان، سودانی لە کۆبوونەوەکەدا داوایکردووە تا 11 ی ئاب حکومەتی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنرێت و پرسی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی بکرێتەوە، بە پێچەوانەوە خۆی بڕیار دەدات.

لای خۆیەوە پەروین فاتح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە عەرەب و تورکمانەکان جەختی لە بەشداریکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەتی خۆجێیەتی کەرکوک کردووەتەوە، چونکە ئەویش درکی بەوەکردووە بەبێ یەکێتی ناتوانرێت حکومەتی خۆجێیەتی لە کەرکوک پێکبهێنرێت.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن لە مانگی ئابدا ژمارە بە حزب و كاندیدەكان دەدات

بابەتی دواتر

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی خانەنشینان زیاددەكرێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەی سەرجەم خانەنشینانی پلە نزم زیادەكرێت و بەپێی پێشنیازەكە بڕی 100 هەزار دینار…
Total
0
Share