رۆژنامەیەك پلانی بایدن ئاشكرادەكات

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا  بەنیازە پلانێک بۆ چاکسازیی ڕیشەیی بخاتە بەردەم دادگای باڵا، كە هەمواری دەستوور دەربارەی “پارێزبەندی”ی سەرۆك و بەرپرسان لەخۆدەگرێت.

رۆژنامەی “بۆلیتیكۆ”ی ئەمریكی لە زاری دوو كەسی ئاگادارەوە گواستیەوە، رۆژی دووشەممە سەرۆكی ئەمریكا پلانەكە لە ویلایەتە تەكساس رادەگەیەنێت.

دوو سەرچاوەكە وتیان، “پێدەچێت بایدن پاڵپشتیی دیاریكردنی ماوەی ویلایەتی دادوەران و بنەما ئەخلاقییە جێبەجێكراوەكان بكات، لە راگەیەندراوێكدا كە دەبێتە گۆڕانێكی تێبینیكراوی بیروبۆچوونی سەرۆك، كە ماوەیەكی زۆر بەرامبەر بانگەشەكانی چاكسازی لە دادگای باڵا وەستایەوە”.

تائێستا وردەكاریی پلانەكە ناڕوونە و، دەشگۆڕدرێت، بەپێی دوو سەرچاوەكە.

بەڵام پێشبینی دەكرێت بایدن هەوڵ بۆ هەمواری دەستوور بدات “بۆ دیاریكردنی سنووری پارێزبەندیی سەرۆكەكان و، هەندێك لەو كەسانەی لە پۆستەكانی دیكەدان”.

بایدن لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، کاتێک پرسیاری لەبارەی بڕیارەکەی دادگا لە دۆسیەی پارێزبەندیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی لێكرا، وتی، “پێموایە دادگای باڵا بڕیارێکی ترسناکی داوە”.

دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاریدا، ترەمپ مافی ئەوەی هەیە پارێزبەندی هەبێت لەو کارانەی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەستووریی خۆیدا روویانداوە لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا بووە، بەڵام هیچ پارێزبەندییەک بۆ کردەوەی نارەسمی نییە.

دادگا بڕیاریدا سەرۆکەکانی پێشوو لە لێپێچینەوە پارێزراون بەهۆی ئەو کارانەی کە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەستووری خۆیان ئەنجامیدەدەن نەک بە شێوەی تایبەتی خۆیان.

ترەمپ لەو کاتەدا لە لێدوانێکدا لەسەر بڕیارەکەی دادگاکە رایگەیاند کە “سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ دەستوور و دیموکراسی لە ئەمریکا”.

بابەتی پێشتر

گۆڕانی ئاووهەوا دەبێتەهۆی زریانی توند و گۆڕینی شێوازی بارانبارین

بابەتی دواتر

بەهۆی بۆردوومانەوە ئاگر لە گوندێکی سنووری ماوەت کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، بەهۆی بڕیاری هاوپەیمانیی ئۆپیک+ بۆ بەردەوامبوون…
Total
0
Share