داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافیبەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە بڕەكەی 15 ملیار و 714 ملیۆن و 365 هەزار و 75 دینارە.

هەر بەپێی ئامارەكە داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە رێژەی زیاتر لە 14% و بە بڕی نزیكەی 2 ملیار دینار زیادیكردووە.

سایتەكە روونیكردووەتەوە، داهاتی هەفتەی رابردوو زیاتر لە 13 ملیار دینار بووە.

رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران بڕیارێكی دەركرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 له‌سه‌ر…
Total
0
Share