بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بە بڕوای جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی، راگرتنی حەواڵەی دەرەكی هۆكار بووە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە چەند رۆژی رابردوودا كە خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان زیادیكردووە و ئەوەش وایكردووە بەهای دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: گەشتەكانی فڕۆكەخانە ئاساییبوونەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانە ئاساییبوونەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تێیدا هاتووە، بەهۆی خراپیی…
Total
0
Share