لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: کیسە نایلۆنەکان یەکێکن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

نوێنەری فەرمانگەی کوالێتی کۆنترۆڵ لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کیسە نایلۆنانەی خواردنی گەرمیان تێدەکرێت کاریگەریی خراپی تەندروستییان هەیە و هۆکاری توشبوونن بە شێرپەنجە.

کەیوان خەلیل، نوێنەری فەرمانگەی کوالێتی کۆنترۆڵ لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”بڕیاری قەدەغەکردنی کیسە نایلۆنەکان بۆ ئەو بابەتانەیە کە خوارنی گەرمیان تێدەکرێت چونکە نازاندرێت چ جۆرە پۆلیمەرێک لە پێکهاتەکەیاندا هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”شەش جۆر ماددەی پۆلیمەرمان هەیە کە ماددەیەکە لە پێکهاتەی ئەو کیسە نایلۆنانەدایە و کاریگەریی خراپی تەندروستییان هەیە و هۆکاری تووشبوونن بە شێرپەنجە، هاوکات بەرکەوتنی خواردنە گەرمەکە و کیسەکە دەبێتە هۆی ئەوەی ماددەکە تێکەڵی خواردنەکە ببێت دواتر لە گەدەدا دەمێنێتەوە و هەرس نابێت و زیان بە تەندروستی هاوڵاتییان دەگەیەنێت”.

دەشڵێت، ”ئامانجی قەدەغەکردنی ئەو کیسە نایلۆنانە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییانە و ئەو شوێنانەمان ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت کیسەی سلیلۆز واتە کاغەز بەکاربهێنن یاخود ئەو پلاستیکانەی بەکاری دەهێنن دەبێث سێگۆشەی ژمارە پێنج بێت، بەڵام بە مەرجێک لیژنەکانی قائیمقامیەت پشکنینیان بۆ بکات”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی ئوردن هەڵوەشایەوە

بابەتی دواتر

هێڵی ئاسمانیی عێراقی: 25 فڕۆکە لە خزمەتدان و تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکە دەگەیەنینە 30 فڕۆکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم دروستناکات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە بە هیچ…
Total
0
Share