وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، 76 خوێندکاری 12ی ئامادەیی کۆنمرەی 100 یان بەدەستهێناوە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند.
لە کۆنفرانسەکەدا ئیبراهیم نامیس، وەزیری پەروەردەی عێراق رایگەیاند، 76 خوێندکار لە بەشی زانستیی پۆلی 12ی ئامادەیی، کۆنمرەی 100 یان بەدەستهێناوە، یەکەمەکانی وێژەییش کۆنمرەی 98 یان بەدەستهێناوە.
وەزیری پەروەردەی عێراق باسی لەوەش کرد، دایکان و باوکان رۆڵێکی باشیان هەبووە لە سەرکەوتنی منداڵەکانیان لە خوێندندا.