تیشێرتێکی مارادۆنا بۆ فرۆشتن دانراوە و بەهاکەی نزیکەی ملیۆنێک دۆلارە

ئاژانسی هەواڵی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، تیشێرتێکی مارادۆنای ئەرجەنتینی کە لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی جامی جیهانیی 1986 پۆشیویەتی و دوو گۆڵی پێوە تۆمارکردووە بۆ فرۆشتن خراوەتەڕوو.

کۆمپانیای ساوزبەی کە فرۆشتنەکە ئەنجامدەدات، بڕیاریداوە درێسەکەی دیێگۆ مارادۆنا بخاتە زیادکردنەوە، کە بەهاکەی لە نێوان 800 هەزار دۆلار بۆ 1.2 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

لە یارییەکەی چوارگۆشەی زێڕیندا، ئەرجەنتین بە دوو گۆڵی مارادۆنا لە بەلجیکای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی و پاشان یاری کۆتایشی بردەوە و جامی جیهانی بەدەستهێنا.

دوای کۆتایی یارییەکەی بەرامبەر بە بەلجیکا، مارادۆنا تیشێرتەکەی خۆی گۆڕییەوە، لەگەڵ گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە کە ناوی ژان ماری بوو، لەسەر تیشێرتەکە نووسی، “بۆ ژان ماری مەزن، لەگەڵ هەموو خۆشەویستییەکم”.

ماری دەڵێت، نزیکەی ساڵێکە، ئەو تیشێرتە لە مۆزەخانەیەک بۆ سەردانکەران نمایشكراوە، بەڵام بڕیارم داوە بیخەمە زیادکردنی ئاشکراوە، سەرەڕای ئەوەی چوار دەیەیە پاراستوومە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر و لە ساڵی 2022دا تیشێرتێکی دیکەی مارادۆنا بە زیاتر لە 9 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

بابەتی پێشتر

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی کەرکوکەوە کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

هەزار و 841 ئاوارەی شەنگال لە کەمپەکانی دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share