پۆلیسی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت کۆد بۆ کەس مەنێرن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە لەو باندەی کە بەناوی دەرچوونی خەڵاتەوە، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتییان هاکدەکەن و داوای کۆدێکیان لێ دەکەن و دەشڵێت، “کۆد بۆ کەس مەنێرن”.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر نامەیەکت بۆ هات لە رێگەی ئەکاونتێکەوە کە لۆگۆی کۆمپانیایەکی ناوداری لەسەرە یاخود هەر شوێنێک بوو، نوسرابوو، “بەشداربووی بەڕێز پیرۆزە لە دوای ئەنجامدانی تیروپشک خەڵاتی ئەمساڵ بۆ بەڕێزتان دەرچوو کە مۆبایلێک، یاخود سەلاجەیەک یان تەلەفزیۆنێک یاخود هەر شتێکی دیکەیە، تکایە ناوی سیانی خۆت و ژمارە مۆبایلەکەتمان بۆ بنێرە” ئەو کارە مەکەن، چونکە ئەو بابەتە ساختەیە و راست نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر داوای کۆدێکت لێدەکەن، کە گوایە بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەوەیە کە سیمکارتەکە لای خۆتە، بەڵام بە ناردنی کۆدەکە تۆ رێگەیان پێدەدەیت دەست بەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانتدا بگرن.

لە کۆتایشدا، پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، “جگە لە باندێکی هاککەر، هیچی دیکە نین و خۆتان لەو جۆرە درۆیە بپارێزن”.

بابەتی پێشتر

هه‌ولێر.. ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

رێگای سەیرانگای دێلێژە بەربەستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

بەنزین هەرزاندەبێت..

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری كەمكردنەوەی بەشە بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ سلێمانی كاریگەری لەسەر نرخەكەی نابێت و لە سبەینێوە…
Total
0
Share