بەریتانیا ژمارەیەک کۆچبەری گەڕانەوە سنووری فەرەنسا کە دەیانویست بچنە وڵاتەکەی

بۆ یەکەم جار، هێزە دەریاوانییەکانی بەریتانیا ژمارەیەک کۆچبەریان گەڕانەوە بۆ خاکی فەرەنسا دوای ئەوەی لە کەناڵی ئینگلیزدا رزگارکران و دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت، “ئەمە یەکەم جارە شتێکی لەو جۆرە رووبدات”.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوەرە و پەنابەران دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی گەڕێندراونەتەوە فەرەنسا، 13 کۆچبەر بوون و لەناو ئاوی کەناڵی ئینگلیزدا تووشی کێشە بووبوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە دەریاوانییەکانی بەریتانیا کۆچبەرەکانیان گەڕاندەوە بۆ فەرەنسا بە هەمان ئاڕاستە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، و بە یەکەم رووداو دادەنرێت لە جۆری خۆیدا لە بەریتانیا.

بابەتی پێشتر

كرێكارێك بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هه‌ولێر.. ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێلۆسی دەست لە ترەمپ هەڵناگرێت

نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەنیازە جارێکی دیکە لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکبهێنێت، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هەڵکوتانەسەر باڵەخانەی…
Total
0
Share