شاهۆ عوسمان: بە خزمەت سلێمانی بووەتە یەكەمی هەرێمی كوردستان و عێراق

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە خزمەت سلێمانی بووەتە یەكەمی هەرێمی كوردستان و عێراق.

سلێمانی لە ئاستی هەرێم و تەنانەت عێراقیشدا لە زۆربەی بوارە خزمەتگوزارییەكاندا یەكەمە و لە نوێترین ئاماریشدا كە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لەبارەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ـی ئامادەیی، لە كۆی 43 خوێندكاری یەكەمی هەرێم، 31 خوێندكاریان لە سنووری پارێزگای سلێمانین، جێگری پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت،”هەوڵەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی حكومەت و حزب بۆ خزمەتی هاوڵاتییان، سلێمانی بە پێشەنگی هێشتووەتەوە”.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی بە میدیای رەسمیی یەكێتی راگەیاند: “دەستپێشخەریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئیدارەدانی پێكەوەیی و كاركردن و پێكەوەژیان لەنێوان لایەنەكان و پێكهاتەكاندا، رەنگدانەوەی باشی هەبووە لەو ئەنجامانەی كە پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق بەدەستیهێناوە، هەوڵەكانیشمان بەردەوامە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو نازناوانە بكەین كە بەدەستمانهێناوە و ئامانجمانە لە سێكتەرەكانی دیكەشدا یەكەمی عێراق بین”.

وتیشی، “سلێمانی پێشەنگی پارێزگاكانی عێراقە لە بوارەكانی پەروەدە، تەندروستی، ئەمنی، وەبەرهێنان، خوێندنی باڵا و ژینگە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لەڕێگای نوێنەرەكانییەوە لە حكومەت و تەنانەت لەسەر ئاستی حزبیش خەمخۆریی خزمەتگوزاریی باشترن بۆ هاوڵاتییانی شارەكە و هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە دەستگیرۆیی گەنجان و هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەكانی سلێمانیدا سەلمێنەری ئەو راستییەن”.

بابەتی پێشتر

لە عێراقەوە مووچە بۆ ئەم کەسانە دەبڕدرێتەوە

بابەتی دواتر

بە تەمەنترین دار زەیتوونی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share