دینارتە.. لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەكەدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە سەنتەری ناحیەی دینارتە كەسێك گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ئاكرێ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە سەنتەری ناحیەی دینارتە، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەھۆی رووداوەكەوە ژنێكی تەمەن 45 ساڵ گیانیلەدەستدا و تائێستا ھۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

کاوێز مەلا پەروێز: پارتی چەند ساڵێکە هەوڵدەدات کورد لە کەرکوک بشکێنێت

بابەتی دواتر

لە مالیزیا ملیاردێرێک کرایە پادشای وڵاتەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share