وەزارەتی کشتوکاڵ: شێوازی خەرجکردن و داناوەی قەرزی جوتیاران جیاوازە و خۆمان دیارییدەکەین

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێدانی قەرزی جوتیاران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و شێوازی پێدانی قەرزەکە و چۆنێتیی دانەوەشی ڕووندەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هیوا عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئێستا پێدانی ئەو قەرزە دەستیپێکردووە، قەرزەکە لە 15 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و تا 100 ملیۆن دینارە، بەپێی پرۆژەکان”.

باسی لەوەکرد، کە لە رێگەی لیژنەیەکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆژەکە دەکەن و بەپێی قەبارەی پرۆژەکە بڕی ئەو قەرزە دیاریدەکرێت کە دەدرێت بە خاوەن پڕۆژە، واتە بڕی قەرزەکە وەزارەتی کشتوکاڵ دیاریدەکات.

ڕاشیگەیاند، هیچ خاوەن پرۆژەیەک پارەی کاش وەرناگرێت، بەڵکو هەر پرۆژەیەک دوای بەدواداچوون کەرەستە و ئامێر و پێادویستییەکانی بۆ دەکڕدرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، قەرزەکە درێژخایەنە بە ماوەی پێنج ساڵ دەدرێتەوە، شێوازی دانەوەی قەرزەکەش وەزارەتی کشتوکاڵ بەپێی بەرهەمی پڕۆژەکە دیاریدەکات.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ وتی، هەر پرۆژەیەک تا یەکەم وەرزی بەرهەمهێنانی قەرزەکەی وەرناگیرێتەوە، بەڵام لەگەڵ یەکەم وەرزیدا بەپێی بەرهەمی پرۆژەکە قەرزەکە وەردەگیرێتەوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوو تاوەکو ئێستا لەسەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان 300 جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵە و داواکاریان بۆ سوودمەندن پێشکەشکردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی وەزارەت کراوە، 100 لەو مامەڵانە نێردراوە بۆ بانکی ئەلقرتاس، دوای وردبینیکردن و پشتگیری کردنی داواکارییەکان.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی وێنەیەك كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی بەکارهێنانی غازی شۆڤاژ بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەقین.. دوو بومەلەرزە روویدا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە قەزای خانەقینی هەژاندووە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە كە داتا و زانیارییەكانی لە…
Total
0
Share