کۆتایی بە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دێت

بڕیارە لە سبەینێوە کۆتایی بە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بێت و وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان رابگیرێت.

سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری جوتیاران دەکەینەوە، سبەینێ شەممە کۆتا رۆژی پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە بۆ ساڵی 2024.

پێشتر نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، لەدوای ئەو وادەیەی دیاریکراوە، ناتوانن گەنمی جوتیاران وەربگرن.

بۆ ئەمساڵ سایلۆی سلێمانی 282 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

سێ ژن کێبڕکێی جێگرتنەوەی بایدن دەکەن

بابەتی دواتر

ئێستا ناوی بەشێک لە خوێندکارە یەکەمەکان بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share