دامەزرێنەری نەخۆشخانەی شار سەرۆکی لیستی یەکێتییە لە بازنەی سلێمانی

لە 28ی ئایاری 2013 و لەمەراسیمێکی فراواندا، بۆ یەکەمجار نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرایەوە، بەو پێیەی کە نەخۆشخانەیەکی 400 تەختی فرەپسپۆڕییەکانە بە یەکێک لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی عێراق و ناوچەکە هەژماردەکرێت.

پاش چەندین ساڵ لە دواکەوتن و تەواونەکردنی پڕۆژەی بیناسازییەکەی لەناو خەڵکدا وەک تانە بە نەخۆشخانەی (400 ساڵی) ناودەبرا وەک ئاماژەیەک بۆ تەواونەکردنی پڕۆژەکە لەبەر گەورەیی قەبارەی نەخۆشخانەکە و لەبەرئەوەی تا ئەوکات ئەزموونی هاوشێوە لە بنیادنان و بەگەڕخستنی نەخۆشخانەی لەو چەشنە دەگمەن بوو.

لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵی کارکردنی دکتۆر میران محەمەد وەک بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، وێڕای پێشخستنی زۆرینەی نەخۆشخانە حکومییەکان و لەبەر پێویستی زۆری هاوڵاتییان توانی هەوڵەکان کۆبکاتەوە بۆ تەواوکردنی کاری بیناسازی و هاوتەریب لەگەڵ کارەکانی ئامێرسازی و کەلوپەلی ناونەخۆشخانەدا بە سەرپەرشتی راستەوخۆی و بە توانای پزیشک و کارمەندی خۆماڵی لە 28ی ئایاری 2013 نەخۆشخانەکە کرایەوە.

دکتۆر میران، پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە و ئێستاش ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

سیڤییەکەی دکتۆر میران محەمەد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌رمى قوربانییه‌كى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

دواى نزیكه‌ى 20 ڕۆژ له‌ بێسه‌روشوێنبوونى ته‌رمه‌كه‌ى، ئه‌مڕۆ ته‌رمى شوانه‌كه‌ى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌. نووسینگەی پارێزگارى هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share