دوو کۆگا لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی سووتان

بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی ئاگر لە دوو کۆگای ناوچەی پیشەسازی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە کاتژمێری 6:00ی بەیانییەوە لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، یەکێک لە کۆگاکان کارگەی دارتاشی تێدابووە و ئەوەی دیکەش شوێنی هەڵگرتنی ماددەی کیمیایی بیناسازی بووە.

هاوکات، بەهۆی رووداوەکەوە هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ئازاد مستەفا: ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حزب و وڵاتانی ئەوروپی نەبێت، دەبێت نەخۆشخانەكانم دابخەم

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حزب و وڵاتانی ئەوروپی نەبێت ،دەبێت نەخۆشخانەكانی دابخات. د. ئازاد…
Total
0
Share