بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ا، هـ ، ع) لەدایکبووی ساڵی 1998 شارۆچکەی سەعدییە، ناوبراو لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوبوو.
باس لەوەشکراوە، پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو رێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، پاش رووخانی دوا پێگەی داعش لە عێراق رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لەبەرگی کاری شوانکاریدا خۆی حەشارداوە، بەڵام نەیتوانی خۆی لە چاوی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بشارێتەوە و دەستگیرکرا.