بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 276 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 276 ملیۆن و 669 هەزار و 520 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 266 ملیۆن و 319 هەزار و 520 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 10 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 16ی تەمموزی 2024 بوو کە تێیدا 268 ملیۆن و 96 هەزار و 834 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.