بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە و سبەی بڕە پارەیەك بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان “ژمێریاریی سەربازی” رێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی ئەنجامداوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە رۆژی پێنجشەممە هاوكاریی مانگی حوزەیران دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بۆ مەزڵوم عەبدی: پێویستە رێگە بگیرێت لە هەڵاتنی تیـ.ـرۆریستان لە زیندانەکان

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا. نووسینگەی راگەیاندنی…
Total
0
Share