بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رایگەیاند، 63 باڵندەی بووکە سوورە و حاجی لەق لەقێک گەڕێندرانەوە ناو سروشت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئەوەی خستەڕوو، ”شەوی رابردوو زانیاریمان پێگەیشت کە هاوڵاتییەک هەڵساوە بە گواستنەوەی 63 باڵندەی بووکە سوورە بە مەبەستی کڕین و فرۆشتن، دوای دەرچوونی مەفرەزەیەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان توانرا هاوڵاتیەكە دەستگیر بکرێت و رادەستی بنکەی پۆلسی دارستان و ژینگەی سەنگەسەر کرا”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ”لە 27ی حوزەیرانی 2024 مەفرەزەیەك لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر باڵندەیەکی حاجی لەق لەقیان دۆزیەوە کە توانای فڕینی نەبوو بەهۆی ئەوەی برینداربوو”.
دەشڵێت، ”بە بڕیاری دادوەر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەش و ئەفسەران توانرا باڵندەکان بگەڕێندرێنەوە ناو سروشت و ژینگەی خۆیان و ئەو هاوڵاتییەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە”.