وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، 49 ساڵ بەسەر دامەزراندنی وێستگەی کارۆئاویی دوکاندا تێدەپەڕێت، کە سەرچاوەیەکی گرنگی کارەبای هەرێم و عێراقە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پێش 49 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی 17ی تەمموزی 1976، بەردی بناغەی وێستگەی کارۆئاویی دوکان دانراوە، وەك سەرچاوەیەكی گرنگی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و دوای تەواوبوونی لەگەڵ وێستگەی كارۆئاویی دەربەندیخان سەرچاوەیەكی گرنگی كارەبان بۆ كوردستان و عێراق”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “کۆی تێچووی دروستکردنی وێستگەی کارۆئاویی دوکان 11 ملیۆن و 486 هەزار دینار بووە، وێستگەكە لەساڵی 1979 تەواو بووە و کەوتووەتەکار، تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لە کارکردن و بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای خاوێن”.
باس لە ئەوەش دەکات، “بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو لەوێستگەی کارۆئاویی دوکان، ئەگەر لە وێستگەکانی دیکە بەرهەمبهێنرێت کە بەسووتەمەنی کاردەکەن ئەوا نزیکەی 20 ملیۆن تۆن گازی CO2 دەکاتە هەوا و ژینگە پیس دەکات”.