سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی دابەشدەكرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی دابەشدەكرێت.

عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاربوو رۆژی دووشەممە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبكرێت و خراوەتە سبەی چوارشەممە كە لە سەرجەم پەروەردەكانی سلێمانی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.

وتیشی، “ئەمڕۆ تەئكیدمان كردووەتەوە و پێمان راگەیەندراوە لە هەر 15پەروەردەكەی سنووری سلێمانی سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن”‏
سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، جەختدەكاتەوە هۆشداری داوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی…
Total
0
Share