هۆكاری كورتهێنانەكەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان ئاشكرابوو

بەغداد مووچەی چەند هێزێکی بڕی کە پارتی لەسەر حسابی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بودجەی بۆ دابیندەکردن.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، خشتەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بڕی 26 ملیار و 790 ملیۆن دینار کورتهێنان لە کۆی مووچەی دوو مانگی رابردووی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دروست بووە و بەغداد نەیناردووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو کورتهێنانەی لە مووچەی هێزە ئەمنییەکان هەیە، بەهۆی ئەوەیە کە بەغداد مووچەی هێزەکانی رۆژ، حسێن یەزدان پەنا و چەند هێزێکی دیکەی بڕیووە کە پارتی لەسەر حسابی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بودجەی بۆ دابیندەکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share