کۆمپانیایەک نزیکەی 300 کارمەندی لە کارەکانیان دوورخستەوە

کۆمپانیایەکی پەیوەندی لە کوەیت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، نزیکەی 300 کارمەندی لە کارەکانیان دوورخستەوە.

رۆژنامەی مەجلیس بەبێ ناوهێنانی کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە، کۆمپانیایەکی گەورەی پەیوەندی  نزیکەی 300 کارمەندی لەکارەکانیان دوورخستووەتەوە و رایگەیاندووە لەچوارچێوەی کەمکردنەوەی خەرجییەکاندا ئەو کارەی کردووە.

لە بەرامبەردا کارمەندەکان کە کوەیتی و بیانیین، گلەییان لە نەبوونی ئەمنیەتی کار و کەمیی مووچەکانیان کردووە.

لە کوەیت ژمارەیەک کۆمپانیای پەیوەندی هەن کە چەندین خزمەتگوزاری لە بوارەکانی مۆبایل، تەلەفۆنی جێگیر و ئینتەرنێت، پێشکەشدەکەن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سوورە لەسەر سەرکۆنەکردنی هالک بانکی تورکی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ ئێران

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، داواکاریی “هالک بانک”ـی تورکیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرکۆنەکردنی بانکەکە ڕەتکردەوە، کە پێشتر بە تۆمەتی…
Total
0
Share