پەروەردەی هەولێر هەڕەشە لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەکات

پەروەردەی هەولێر هەڕەشەی راگرتنی مووچە لەو فەرمانبەر و مامۆستایانە دەکات کە هەژماری منیان نەکردووە.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی تا ئێستا هەژماری منیان نەکردووە، تا رۆژی پێنجشەممە سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بە پێچەوانەوە مووچەکانیان رادەگیرێت.

هاوکات داوایکردووە، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە پێداویستییەکانی وەک (کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، وێنە و پاسپۆرت)لەگەڵ خۆیان ببەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی لەسەر شەڕەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لەبارەی ڕوداوەکەی ئەمڕۆ بازگەی تاسڵوجە کە لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگە و ئاسایشی بازگەکە ڕویدا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share