وادەی تۆمارکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راگەیاند، بۆ ماوەی سێ رۆژی دیکە وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وادەی تۆمارکردنی کاندیدان و حزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ ماوەی سێ رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا کۆتایی دەوامی رۆژی پێنجشەممە 18 ی تەمموز تۆمارکردنی کاندیدان و حزب و هاوپەیمانێتییەکان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

تەیف سامی نوسراوێکی نوێی لەسەر 'تەوتین'ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share