بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی وەهران لە وڵاتی جەزائیر بڵاویکردەوە، دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە لە جۆرێک پۆشاکی ژنان کە بە رێگای ئۆنلاین دەفرۆشرێت و لە وڵاتی چین بەرهەمهێنراوە، دەرکەوتووە ماددەی قەدەغەکراو و ژەهراوی لە دروستکردنیدا بەکارهێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ماددەیە گەر بەر پێست بکەوێت دەبێتە هۆی شێرپەنجە و رەبۆ.

پۆشاکەکە بە نرخێکی هەرزان لە یەکێک لە مۆڵەکانی جەزائیر بەردەست بووە، بۆیە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە: چەکە سووتێندراوەکان لە ئەشکەوتی جاسەنە دەپارێزرێن

بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەکە رایگەیاند، چەکە سووتێندراوەکان لە ئەشکەوتی جاسەنە دەپارێزرێن. ئاکۆ غەریب، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە…
Total
0
Share