نوسراو بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکان بەرزکرایەوە

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، کە واژووی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە، وەزارەتەکە لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکانی نارد بۆ وەزارەتی دارایی.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لیستی ناوەکە بە CD نێردراوە و دەرچوانی ساڵانی 2017 تاوەکو ساڵی 2023 دەگرێتەوە و ژمارەیان 12 هەزار و 286 دەرچووە.

 هاوکات، وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە، بۆ دابینکردنی پلەی وەزیفی و تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ دەرچووان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share