راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزیری دارایی هەرێم و راوێژکاری سودانی کۆبوونەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە هەیسەم حەسەنی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەی دارایی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری لە نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کراو وەزیری دارایی ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی بۆ سەرخستنی کارەکانی لیژنەکە و یەکخستنی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان دووپاتکردەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە تا کۆتایی ئەم مانگە کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی تەواو بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارە چەندین خولی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاری تایبەت بە یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری بکرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندكاران ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەڵەبجە: سبەینێ هیچ کەسێک بۆ داواکردنی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل سەردانمان نەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر لافاو دروستبوو

لافاو چەند شەقام و گەڕەكێكی هەولێری گرتەوە و بەهۆیەوە ئاو چووە چەند ماڵێكەوە. پەیامنێرمان لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین،…
Total
0
Share