كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دوا وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، دوا وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدانی هاوپەیمانی، پارت، كاندیدی تاك و كاندیدی پێكهاتەكان بریتییە لە كۆتایی دەوامی سبەی دووشەممە 15ی تەمموز.
بەپێی دواهەمین مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
هەڵبژاردنەكە بە شێوەی چوار بازنە ئەنجامدەدرێت و لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەرپەرشتی و بەڕێوەدەبرێت.