روونکردنەوە لەبارەی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا پلانی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ لە جێبەجێکردندا نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، پلانی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردندا نییە، ورووژاندنی ئەم بابەتە سوود بە هیچ کەس و لایەنێک ناگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بابەتێک پەیوەندیدار بێت بە کاروباری بەڕێوەبەرایەتیمان یاخود هەر پڕۆژە و بڕیارێکی هاتووچۆیی بە روونی و بە ئاشکرایی لە رێی میدیا و پەیج و ماڵپەڕی رەسمی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاویدەکەینەوە جگە لەو پێگە رەسمیانەمان هەر هەواڵ و روونکردنەوەیەک لە هەر کەناڵ و سۆشیال میدیایەکی دیکە بڵاوبکرێتەوە هیچ بەهایەکی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

لە ئەمشەوەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕدرێت و کاتەکەی کەمدەکرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share